لێكدانه‌وه‌ی پێشه‌كی ( إبن الجزري ): ئه‌م كتێبه وه‌كو پێناسه‌مان كردووه له سه‌ره‌تاى ئه‌م ڕاڤه‌كردنه یه‌كێكه له باشترین ئه‌و كتێبانه‌ى له‌بوارى زانستى ته‌جوید و بنه‌ماكانى خوێندنه‌وه‌ى قورئاندا نووسراون به‌شێوه‌ى هۆنراوه، چونكه نووسه‌ره‌كه‌ى پێشه‌وایه‌كى ناودارى هه‌ره‌گه‌وره‌یه، كه هه‌موان بىَ ڕاجیایى كۆكن له‌سه‌ر پێشه‌وایه‌تى ئه‌و، بێگومان زانستیش-هه‌ر زانستێك بێت–له‌سه‌رچاوه‌كه‌یه‌وه وه‌ربگیردرێت باشتره. بۆیه پشت به خواى گه‌وره‌و، له‌ژێر ڕووناكى كۆمه‌لێك لێكدانه‌وه‌ى زانایانى كۆن و هاوچه‌رخ، هه‌ڵسام به نووسینى شه‌رحێك بۆ ئه‌م كتێبه.
Author: ئیحسان بورهان ا‌لدین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
Author: مامۆستا عه‌لی خان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
ئه‌م بابه‌ته بریتیه له وه‌رگێڕانی به‌شی ڕۆژوو له كتێبی فقه السنه به زمانی كوردی.
Author: سه‌ید سابق
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
له بنه‌ماكانی بیروباوه‌ڕی ئیسلامی، ئه‌وه‌یه هه‌موو موسڵمانێك واجبه له‌سه‌ری كه ئه‌و باوه‌وڕه له هزریدا بچه‌سپێت كه خۆشه‌ویست وپشتیوانی ئیمانداران بێت ونه‌یاری ئه‌هلی شرك وبێباوه‌ڕان بێت، ئه‌مه‌ش مرۆڤی باوه‌ڕدار ده‌خاته چوار چێوه‌ی ئاینه‌كه‌ی ئیراهیمی باوكی پێغه‌مبه‌رانه‌وه علیه الصلاة والسلام...
Author: شێخ ساڵح فۆزان ئه‌لفۆزان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: ده‌سته‌ی به‌شی زمانی كوردی له ماڵپه‌ڕی ئیسلام هاوس
مافی دانه‌ر شێوه‌یه‌كه له‌شێوه‌ی مافه مه‌عنه‌ویه‌كان، یان مافی داهێنانه، كه هه‌ق ئه‌دات به دانه‌ر پارێزگاری له‌و هه‌وڵ وتێكۆشانه بكات كه به‌روبوومی بیروهۆشی خۆیه‌تی. وه دانه‌ر دوو مافی هه‌یه: یه‌كه‌میان : مافێكی ئه‌ده‌بیه كه به‌هه‌میشه‌یی مافی خۆیه‌تی و هیچ كه‌س ولایه‌نێك ناتواننێت لیی زه‌وت بكات. دووه‌م : مافی ئه‌وه‌ی هه‌یه كه خۆی بڵاوی بكاته‌وه، یان پاش خۆی میراتگره‌كانی تاماوه‌یه‌كی دیاری كرا‌و.
Author: حاجی ئومێد چروستانی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه پوخته‌یه‌كه ده‌رباره‌ی چۆنیه‌تی رۆژووی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم و، ئه‌و واجیباتانه‌ی رۆژوو و، ڕه‌وشت و، دوعا‌و و، به‌شه‌كانی خه‌ڵك تێیدا و، هه‌ندی شتی به‌سوودی تر ده‌رباره‌ی رۆژوو له خۆ ده‌گرێت، داواكارین له خوای گه‌وره موسڵمانان موفه‌ق بكات بۆ جێبه‌جێ كردنی سوننه‌ته‌كانی پێغه‌مبه‌ر صلى الله عليه وسلم.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org