ره‌بیعی كوری سوله‌یمان فه‌رموی: ئیمامی شافعی ـ ره‌حمه‌تی خوای لێ بێت _ له پاش نوێژی به‌یانی داده‌نیشت ، ئه‌هلی قورئان ده‌هاتن بۆ لای تا رۆژ هه‌ڵده‌هات ، پاشان ئه‌هلی حه‌دیس ده‌هاتن بۆ لای و پرسیاریان لێ ده‌كرد تا خۆر به‌رز ده‌بوو، پاشان ئه‌هلی زمانی عه‌ره‌بی و شیعر ده‌هاتن بۆ لای تا پێش نیوه‌رۆ، پاشان هه‌ڵده‌ستا و ده‌رۆشت ـ خوا لێی رازی بێت .
Author: مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ئه‌م كتێبه باسی بیروباوه‌ڕی ئه‌هلی سوننه‌و جه‌ماعه ده‌كات، وه ئه‌م بابه‌تانه روون ده‌كاته‌وه:یه‌كتاپه‌رستی خوای گه‌وره و ناوه‌كانی و سیفه‌تاكانی، هه‌روه‌ها باوه‌ڕ هێنان به فریشته و كتێبه‌كان و پێغه‌مبه‌ران و ڕۆژی دوایی و قه‌ده‌ر خێر و شه‌ڕی .
Author: شێخ موحه‌مه‌د ساڵح العثیمین
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: صڵاح ا‌لدین عه‌بدولكه‌ریم
Publisher: سایتی به‌هه‌شت http://www.ba8.org
له‌م نامێلكه بچووكه‌دا: نوسەر کۆمەڵە رووداوێکی سەیر باس دەکات کە هیوادارم ببنە پەند و ئامۆژگاری بۆ ئێمە و دەرسیان لێ وەربگرین بۆ ئەوەی –پشت بە خوا- لەو رووداوانەی کە ئەنجامیان خراپ بووە خۆمان بە دوور بگرین و ئەو رووداوانەی کە ئەنجامیان باش بووە بیکەینە پێشەنگی خۆمان تاوەکو ئێمەیش وەکو ئەوان سەرفەرازی دونیا و قیامەت بین .... کاتێ تۆی بەڕێز ئەم نامێلکەیە دەخوێنیتەوە بێ گومان رووداوی تر دەکەوێتە یادت کە لە شارەکەتدا یان لە نێو خزمەکانتدا روویان داوە ..جا داواکارم لە خوای گەورە ئەم رووداوانەی ناو ئەم نامێلکەیە و ئەو رووداوانەی کە خۆت دەزانی ببێتە رێبەرێک لە ژیانتدا ..
Author: موحه‌مه‌د عه‌بدولڕه‌حمان ئه‌لعه‌ریفی
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: مامۆستا مه‌جید حه‌مید مه‌جید
نوسینی: نهاد جلال حبیب الله ئه‌م كتێبه له بنه‌ڕه‌تدا توێژینه‌وه‌یه‌كه پێشكه‌ش به به‌شی مێژووی كۆلێجی زانسته مرۆڤایه‌تیه‌كانی زانكۆی سلێمانی كراوه له ساڵی خوێندنی ٢٠٠٨ - ٢--٩ ز، وه له سێ به‌ش پێك دێت: ١- باروودۆخی جیهانی ئیسلامی له‌سه‌ده‌ی حه‌وته‌م وهه‌شته‌م كۆچییدا. ٢- ڕه‌چه‌ڵه‌ك وژیان وبه‌رهه‌مه‌كانی ئیبن ته‌یمیه. ٣- ڕۆڵ وكاریگه‌ری ئیبن ته‌یمیه له مێژوی ئیسلامی‌دا.
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
ته‌وبه‌كردن: مانای گه‌ڕانه‌وه‌یه له‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی ناخۆشه، بۆ ئه‌و شتانه‌ی كه خوای گه‌وره پێی خۆشه.
Author: مامۆستا عه‌لی خان
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز - مامۆستا خه‌لیل ئه‌حمه‌د
ڕۆژی دوایی راستیه‌كی قورئانیه‌و له‌بیرخۆبرده‌وه و خۆگێل كرد له ئاستیدا مایه‌ی ناڕه‌حه‌تی دونیایی و له كیس چوونی قیامه‌تێكی نه‌بڕاوه‌یه، وه یه‌كێكه له پایه بڵندو پته‌وه‌كانی ئیمان...وه نیشانه‌كانی ڕۆژی دوایی ده‌بنه دوو به‌شه‌وه ـ بچوك و گه‌وره . وه نیشانه بچوكه‌كان ـ زۆر كات ـ له پێش قیامه‌ته به ماوه‌یه‌كی زۆر، وه‌هه‌ندێكی رویداوه، وه‌هه‌ندێكی روینه‌داوه، به‌ڵام ڕوده‌دات هه‌ر چۆن پێغه‌مبه‌ری ڕاستگۆمان هه‌واڵی پێداویین...
Author: یوسف عه‌بدولله یوسف ئه‌لوابل
Reveiwers: پشتیوان سابیر عه‌زیز
Translators: حه‌مزه به‌رزنجی